خشتەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

 

بەپێی خشتەکە دابەشکردنی مووچە لە سبەینێ هەینی بە خانەنشینی مەدەنی دەستپێدەکات و رۆژی پێنجشەممە بە دابەشکردنی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەک کۆتاییدێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم جەختدەکاتەوە، وەفدی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبەغداد لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەهەماهەنگیدا دەبن بۆ چارەسەری تەواوی ئەو شایستە راگیراوانەی چەند مانگی رابردوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی سلێمانی بۆ جوتیاران: کاتێکی کەمتان لەبەردەستە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، جوتیاران کاتێکی کەمیان لەبەردەستە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی. شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەهاناوەچوونمان بۆ خێمەی مانگرتووان بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، “بەهاناوەچوونی تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ خێمەی مانگرتووەكان بەردەوامە”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share