کەشناسیی هەرێم: باران و خۆڵ دەبارێن

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و سبەینێ لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە دواینیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە زۆربەی ناوچەکان، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ  کەمێک نزمدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بەتایبەتی، وە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین نمەباران و هەورەتریشقەی پچڕپچڕ دەبێت لەنێوان کاتەکانی بەیانی تاوەکو ئێوارە، وە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 33  پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 32 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 31 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 35 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 33 پلەى سیلیزى

زاخۆ      : 30  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 20  پلەى سیلیزى

سۆران    :  31  پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   36  پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی لە هەولێر بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا مافی کرێنشینان بوو

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا سێ رۆژ پشووی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە شارەزوور كوژرا

گەنجێك لە شارەزوور بەهۆی لە دەست دەرچوونی فیشەك خۆی و دایكی برینداركرد و، بەهۆی كاریگەریی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا. سەرچاوەیەكی…
Total
0
Share