پێشڕەو مەلا وەیسی: یەكێتی لە ئاشتیدا، كۆتری سپی و شنەی بایە، لە شەڕیشدا پڵنگ و ڕەشەبایە

پێشڕەو مەلا وەیسی رۆژنامەنووس و میدیاكار دەڵێت، “ئەوەی ئەمڕۆ لە كەرنەڤاڵی لیستی 129ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دهۆكی دەلال بینرا و بیسترا ئەو راستییەی بە گوێی هەموواندا دا كە یەكێتیی بەڕابەرایەتیی سەرۆكەكەی هەموو سنوورە دەستكردەكانی تێكشكاندوو لە دهۆكەوە جارێكی تر خۆری هیوای سەرجەم ناوچەكانی بەڕووی ئەو دەڤەرەدا هەڵهێنا و چۆكی بە چەوساندنەوەی كادیر و لایەنگرەكانی حزبەكەیدا داو لەناو جەرگەی دەسەڵاتی بە زۆر سەپێندراوی كۆتكردووی ئازادی شۆڕشی بەگژداچوونەوەی داهێنا.

دەشڵێت، “ئەوەی ئەمڕۆ لە دهۆك روویدا، سەرۆكی یەكێتی و یەكێتییەكانی ئەو دەڤەرە، جارێكی تر وەك ساڵی 1976 جاڕی تێكشكاندنی زۆرلێكردن و چەوساندنەوەیان بە شۆڕشێكی سپی دیموكراسی و پڕۆسەی هەڵبژاردن جاڕدا و وام هەستەكرد هەمووان پێكەوە دەڵێن مەشخەڵانی شۆڕشی نوێی ئەمجارە گڕی بڕوای رەنجدەران و هەژارانە دەڵێنەوە، لە تریسكەی چاوی هەر یەكێكیاندا گڕی تووڕەیی لە شێوازی حكومڕانی بەدیدەكرا، كە سەیری سەر ستەیجەكەشیان دەكرد و سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان دەبینی هیوا و هەڵاتنی خۆرێكی نوێیان بەدیدەكرد”.
وتیشی “حزبە دەسەڵاتدارەكەی ئەو سنوورەش دەبێت تێگەیشتبێت كە سەردەمی حكومڕانیی پۆلیسی كۆتایی پێهاتووە و سەردەمێكی نوێی حكومڕانی لە چاوەڕوانی لەدایكبووندایە”.

ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت، “ئەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، لە ئاشتیدا، كۆتری سپی و شنەی بایە، لە شەڕ و كاتی چەوساندنەوەی هەر كوردێك و هەر كادریر و لایەنگرێكی لە هەر كوێیەك بێت، پڵنگ و ڕەشەبایە، بۆیە چاوەڕوانی گۆڕانكاریی گەورە لە سیستمی حكومڕانیی هەرێمی كوردستان دەكرێت لە دوای 20ی ئەم مانگە بەڕابەرایەتیی یەكێتی و سەرۆكە بووێرەكەی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویسته‌ كورد یه‌كبوونی خۆی بپارێزێت و تێكه‌ڵ به‌ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “پێویسته‌ كورد یه‌كبوونی خۆی بپارێزێت و تێكه‌ڵ به‌ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت”. هەڤاڵ ئەبوبەکر،…
Total
0
Share