سلێمانی.. زیاتر لە 10 تیم سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی ناوچەی پیشەسازیین

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشێك لە ئاگرەكەی ناوچەی پیشەسازیی كۆنتڕۆڵكراوە و زیاتر لە 10 تیم سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی ئاگرەكەن.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا ئاگر لە كارگەی ئاوی سلێمانی لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی كەوتەوە و ژمارەیەك كۆگا سووتاون.

راشیگەیاند، زیاتر لە 10 تیم سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن و بەشێكی ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە و بە پێی زانیارییەكان ئاگرەكە بەهۆی ئەیزۆگامەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: سەرانە وەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرانەوەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە و ئەو پارەیشی…
Total
0
Share