بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پیشەسازان وەفدێکی هەرێم لە بەغدادە

بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ بازاڕی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان وەفدێکی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی پارێزگاکانی هەرێم لە شاری بەغدادن.

نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ کێشە و گرفتەکانی پیشەسازانی هەرێمی کوردستان و بابەتی رێگریکردن لە کاڵا و بەرهەمەکانیان لە بازگەکانی حکومەتی فیدڕاڵ وەک وەفدێکی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان، سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە و دهۆک لەگەڵ سەرپەرشتیاری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لەشاری بەغدادین.

بڕیارە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی یەکێتی پیشەسازکارانی عێراق کۆببنەوە و تەوەرێکی کۆبوونەوەکەیان تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر سوودمەندبوونی پیشەسازکارانی هەرێمی کوردستان لەو ماف و ئیمتیازاتەکان هاوشێوەی پیشەسازکارانی عێراق.

بابەتی پێشتر

بەهۆی زۆری دەنگی یەکێتییەوە راپرسییەک بە کەناڵێک سڕدرایەوە

بابەتی دواتر

کرێی وانەبێژانی خوێندنی باڵا خەرجدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆشتفرۆشی هەموان دادەخرێت

بەهۆی هەبوونی گۆشتی بێ مۆر و سەربڕینی ئاژەڵ تێیدا، قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی “هەمووان”ی داخست. لە راگەیەندراوێکدا قائیقمامیەتی سلێمانی…
Total
0
Share