کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، 97% ی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکراون.
ئەیسەر یاسین وتەبێژی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بەردەوامن و چڕکراونەتەوە و لە ئێستادا 97% ی کارەکانی تەواوبووە.
ئاشکراشیکرد، تا ئێستا 41 سکاڵای تایبەت بە هەڵبژاردنەکان تۆمارکراون.
بڕیارە لە 20 ی ئەم مانگە هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.