قوباد تاڵەبانی: لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بەڵێنی راستکردنەوەی حکومڕانی جێبەجێ بکات

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، پێویستە هەمووان لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بتوانێت بەڵێنەکەی بۆ راستکردنەوەی حکومڕانی جێبەجێ بکات

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دوو کۆبوونەوەی جەماوەری لە ناحیەکانی چوارقوڕنە و حاجیاوا ئەنجامدا و رایگەیاند، پێویستە هەمووان لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بگرین تا بتوانێت بە هێز و توانایەکی زیاترەوە کاربکات بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی کە راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتە خۆسەپێنە لە هەرێمی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەشی بە دۆخی یەکێتی کرد لە ساڵانی رابردوودا و روونیکردەوە، لە دوای نەخۆشکەوتن و کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالەوە یەکێتی بەهۆی باڵباڵێن و کێشەی ناوخۆییەوە غەدری لە خۆی و لە جەماوەرە دڵسۆزەکەشی کرد و خەڵکێکی زۆری لە خۆی بێ هیوا کرد.

راشیگەیاند، بەڵام لە سێ ساڵی رابردوودا یەکێتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ بە تێگەیشتنێکی قوڵەوە خۆی رێکخستەوە و ئێستا ئەو یەکێتییەیە کە جەماوەرەکەی و خەڵکی کوردستان داوایان دەکرد.

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال وتیشی، “هەر بەهۆی ئەم خۆڕێکخستنەوەیە و هەوڵەکانی سەرۆکی یەکێتییەوەیە کە بەشێکی گەورەی سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان هەر لە گەنجان و ژنانەوە تا دەگاتە پیاوانی ئایینی و پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان لەگەڵ یەکێتی ئاشت بوونەتەوە و ئێستا هیوایەکی گەورە دروست بووە کە تەنها لەسەر دەستی ئەم یەکێتییەیە کە دەکرێت حکومڕانی راستبکرێتەوە و خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکرێت و کۆتایی بە خۆسەپێنی و جیاکاری لەنێوان شار و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بهێنرێت”.

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی عێراق: بەکارهێنانی ئاسمان و زەوی عێراق لە جەنگی ناوچەکەدا قبوڵنەکراوە

بابەتی دواتر

لەبارەی وەرگرتنی زەوییەوە توێژێک ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
Total
0
Share