فڕۆکەخانەی سلێمانی چەند فەرمانبەرێک بە گرێبەست دادەمەزرێنێت

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەند فەرمانبەرێک بەشێوەى گرێبەست و بەپێی چەند مەرج و رێنماییەک دادەمەزرێنێت.

بۆ بەڕێوەبەرایەتیى کەشتیەوانیى ئاسمانى بەشەکانى:

  1. گەیاندنى فڕۆکەوانى .
  2. بەشى خزمەتگوزاریى زانیاریى فڕۆکەوانى/ (AIS) .
  3. بەشى چاودێریی ئاسمانى / (ATC) .
  4. نووسینگەى کەشناسیى فڕۆکەوانى/ (Aviation Meteorological Office)

فڕۆکەخانەی سلێمانی مەرج و رێنمایییەکانى دامەزراندنى فەرمانبەر بەشێوەى گرێبەست دەخاتەڕوو:

مەرجە گشتىیەکان :

أ‌. پێویستە سەرجەم داواکاران (رەگەزى نێر) بن .

ب‌. پێویستە تەمەنى داواکار لە لەدایکبووى ساڵى (1995) کەمتر نەبێت .

  1. مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ بەشى (گەیاندنى فڕۆکەوانى) پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت :-

أ‌. بەکالۆریۆس ئەندازیارى گەیاندن .

ب‌.  بەکالۆریۆس ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر .

ت‌.  بەکالۆریۆس ئەندازیارى کارەباى گشتى .

ث‌. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتوویى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT)  .

  1. مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ بەشى خزمەتگوزاریى زانیاریى فڕۆکەوانى/ (AIS) ) پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت :-

أ‌. بەکالۆریۆس لە زانستى بیرکارى .

ب‌.  بەکالۆریۆس لە زانستى کۆمپیوتەر (IT) .

ت‌.  بەکالۆریۆس لە زانستى جیۆلۆجى .

ث‌.  بەکالۆریۆسی ئەندازیارى روپێوى .

ج‌. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتوویى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT)  .

  1. مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ بەشى چاودێریى ئاسمانى / (ATC) ) پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت :-

أ‌. بەکالۆریۆس لە زانستى کۆمپیوتەر (IT) .

ب‌.  بەکالۆریۆس لە زانستى بیرکارى .

ت‌.  بەکالۆریۆس لە زمانى ئینگلیزى (تەنها بۆ دەرچووانى ئامادەیی زانستى) .

ث‌. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتوویى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (5) بێت یان هاوتاکەى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT)  .

  1. مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ ( نوەسینگەى کەشناسیى فڕۆکەوانى/

(  Aviation Meteorological Office ) ) پێویستە هەڵگرى بڕوانامەى :-

أ‌. بەکالۆریۆس لە کۆلێژى زانست (فیزیک) بێت .

ب‌. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتوویى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS) وەک (TOEFL , IBT)  .

  1. پڕکردنەوەى فۆڕم لەڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە تا 15ی تشرینی دووەمی 2024 دەبێت.

لینکى پڕکردنەوەى فۆڕمى پێشکەشکردن

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share