قوباد تاڵەبانى: هیچ زام و برینێکمان وەک برینی ئەنفال قوڵ و بە ئازار نەبووە

جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم رایدەگەیەنێت، نیشتمانی ئێمە بە درێژایی مێژوو گەلێک زام و ئازاری بینیوە، بەڵام هیچیان وەک ئەنفال قوڵ و بە ئازار نەبووە.

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم لە پەیامێکدا تایبەت بە ساڵڕۆژى ئەنفال رایگەیاند، نیشتمانی ئێمە بە درێژایی مێژوو گەلێک زام و ئازاری بینیوە، هەر رۆژەی لەلایەکەوە زامار بووە، بەڵام هیچ زام و برینێکیان وەک برینی ئەنفال قوڵ و بە ئازار نەبووە. ئەم برینەش ساڕێژ نابێت تا ئەو کاتەی کورد دڵنیا دەبێت کە هەرگیز جارێکی دیکە کۆمەڵکوژ ناکرێتەوە، ساڕێژ نابێت تا ئەو کاتەی روفاتی دواین ئەنفالکراو بە زێدەکەی شاد دەبێتەوە.

قوباد تاڵەبانى وتیشى، “تاوانی ئەنفال، هاوئاستی تاوانەکانی هۆڵۆکۆست و جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە تاوانە گەورەکانی مێژووی مرۆڤایەتییە. هەربۆیە دەبێت نەوە لە دوای نەوە بە یەک بە یەکی چیرۆکەکانی ئەنفال ئاشنابکرێن، چونکە ئەنفال و کۆمەڵکوژییەکانی دیکە بەشێکن لە ناسنامەی مێژوویی ئێمە،.

لە کۆتایشدا دەڵێت، سڵاو دەنێرین بۆ روحی پاکی شەهیدەکانمان و سەری رێزیش لە ئاستی کەسوکاری ئەنفالکراوان دادەنوێنین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share