وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران گەیشتە بەغداد

وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، سەردانەکەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران بۆ عێراق لەبارەی یەکخستنی هەوڵەکانە بەمەبەستی رێگری لە تەشەنەسەندنی ململانێ و جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆدەنگی ئێـ.ـران و عێراقە لەبارەی جەنگەوە.

هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم سەردانە لەچوارچێوەی زنجیرەیەک گەشتی وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـرانە بۆ ناوچەکە  دوای وڵاتانی سعودیە، قەتەر و لوبنان سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم وردەكاریی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بڵاودەكاتەوە

سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دوای گەییشتنی بە بەغداد، بەشداریی لە كۆبوونەوەی…
Total
0
Share