راپۆرتی پزیشکی بووەتە بەشێکی گرنگ لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

ئەمریکا لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی بانگەشەکانی هەڵبژاردنێکدایە کە بڕیارە رۆژی 5ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، کاملا هێرس راپۆرتی پزیشکی خۆی بڵاوکردەوە و پزیشکەکەی دەڵێت دەتوانێت پۆستە باڵاکان وەربگرێت و ئەو تەندروستییەکی باشی هەیە، ئەمەش مەبەست لێی بۆ لێدان بوو لە رەتکردنەوەی ترەمپ بۆ بڵاوکردنەوەی راپۆرتە پزیشکییەکەی.

راپۆرتە پزیشکییەکان لە ئەمریکا گرنگییەکی زۆریان لەلایەن دەنگدەرانەوە پێدەدرێت، بەجۆرێک لە گۆڕەپانی سیاسییدا باس و خواسی زۆریان لەبارەوە دەکرێت و لەسەر ئاستی شەقامی ئەمریکی پرسگەلی زۆر دەوروژێنن.

بەر لە کشانەوەی لە کاندیدبوونی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، جۆو بایدنی تەمەن 81 ساڵ و دۆخی تەندروستی پرسگەلێکی گەرمی شەقامی ئەمریکی و میدیاکان بوون، دواتر بڕیاری کشانەوەیدا.

ئێستاش، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی 5ی تشرینی دووەم، تەندروستی کاملا هێرس و دۆناڵد ترەمپ بابەتی گرنگ و گەرمی سۆشیاڵ میدیان، کاملا هێرسی تەمەن 59 ساڵ بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکەی خۆی لەو قەیرانە دەربازکرد.

دۆناڵد ترەمپی تەمەن 78 ساڵ رەتیدەکاتەوە راپۆرتی پزیشکی خۆی بڵاوبکاتەوە، بەمەش کاملا هێرس دەیەوێت فشار بخاتە سەری.

لە جیهانی ئەمڕۆدا کە زانیاری کۆنترۆڵی کردووە، ئاشکراکردنی تۆماری پزیشکیی کاندیدەکان بووەتە نیشاندەری جۆرێک لە روونی و شەفافییەت، بەڵام ئاشکراکردنی هەندێک زانیاری پزیشکی رەنگە بە دەستدرێژیکردنە سەر نهێنی کەسی هەژماربکرێت.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی عێراق: لە چەند رۆژی داهاتوودا باران دەبارێت

بابەتی دواتر

ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 9 دابەشدەكرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ ژن کێبڕکێی جێگرتنەوەی بایدن دەکەن

ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی دەستهەڵگرتنی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە هەفتەی داهاتوودا بڵاوبووەتەوە،…
Total
0
Share