بەڕێوەبەری بەندیخانەیەک لەسەر بەرتیل وەرگرتن دەستگیرکرا

بەڕێوەبەری بەندیخانەی ناوەندیی سەماوە، لەسەر بەرتیل وەرگرتن بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادرا.

دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری بەندیخانەی ناوەندیی سەماوە لەسەر بەرتیل وەرگرتن دەستگیرکرا.

باس لەوەش دەکات، ئەو بەڕێوەبەرە داوای پارەی لە هاوڵاتییەک کردووە لەبەرامبەر نەگواستنەوەی برایەکی لە بەندیخانەی سەماوەوە بۆ بەندیخانەیەکی دیکەی دەوروبەری پارێزگای موسەننا، و لەکاتی وەرگرتنی پارەکەدا دەستگیرکراوە.

دەستەی دەستپاکیی عێراق دەڵێت، “بەڕێوەبەرەکە بەپێی ماددەی 308 لە یاسای سزادانی عێراقی، بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادراوە”.

بابەتی پێشتر

پێنج کەس بە تۆمەتی زیادەڕەویکردن دەستگیرکران

بابەتی دواتر

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا چەند هێرشێکی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share