کاملا هێرس بەڵێنێک دەدات و دەڵێت ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبهێنم جێبەجێی دەکەم

کاملا هێرس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڵێنێک دەدات و دەڵێت، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتم، ئەنجومەنی راوێژکاری دروستدەکەم بە بەشداری کۆمارییەکان.

کاملا هێرس، کە ئێستا جێگری سەرۆکی ئەمریکایە و کاندیدی پارتەکەشیەتی بۆ وەرگرتنی خولی نوێی سەرۆکایەتیی وڵات، بەڵێنی دا دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی پێنجی نۆڤەمبەری ساڵی داهاتوودا ئەنجومەنێکی راوێژکاری دروستبکات کە ئەندامانی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان لەخۆبگرێت و تێبینییەکان لەبارەی سیاسەتی وڵاتەوە بخەنەڕوو.

هاوکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆماریخوازێک بەشداردەکات لە کابینەی حکومەتەکەیدا و وتیشی نامەوێت خەڵک هەر بەو ساددەییە بە هەموو شتێک رازی بن، دەمەوێت دەنگیان هەبێت و بیرۆکەکانیان بخەنەڕوو.

جەختیشیکردەوە، دروستکردنی ئەنجومەنێکی دوو حزبی کاریگەری لەسەر بابەتەکانی بنیاتنان و کارکردنی پێویست دەبێت.

ا

بابەتی پێشتر

شۆفێران لە داخستنی رێگایەک ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی کامێرا خاڵ بۆ خاڵەکانی رێگای چەمچەماڵ روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share