پێنجەمین کەرنەڤاڵی یەکێتی لە راپەڕین بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ پێنجەمین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە دەڤەری راپەڕین بەڕێوەدەچێت.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکێتی پێنجەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی 2024 لە دەڤەری راپەڕین ئەنجامدەدات.

دەشڵێت، لەو کەرنەڤاڵەدا، “بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە هاوڵاتییانی بتوێن و پشدەر و یەکێتییەکان و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات”.

لەبارەی کات و شوێنی کەرنەڤاڵەکەوە کاروان گەزنەیی دەڵێت، کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 3:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ لەنێوان قوڕەگۆ و دەربەند- سەر شەقامی سەرەکیی رانیە دەربەند، بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی پێشتر

ئەمریکا سزاکانی سەر ئێـ.ـرانی فراوانکرد

بابەتی دواتر

بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەک درا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی “دزینی چادری ئۆتۆمبێل”ــەوە ڕوونكردنەوەی دا

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی لەبارەی “دزینی چادری ئۆتۆمبێل”ــەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە. لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، “دوێنێ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان…
Total
0
Share