جومانە غەلای: پێداویستییەکانی دەنگدان لە کۆگاکاندان و پارێزراون

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگۆی دەنگدانی پێشوەختەی رەتکردەوە و دەڵێت، ”ئەو ئامێر و پێداویستیانەی تایبەتن بە رۆژی دەنگدان لە کۆگاکاندایە و پارێزراون”.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەبارەی بڵاوکردنەوەی دەنگۆی دەنگدانی پێشوەختە ئاماژەی بەوەکرد، ”بە هیچ شێوەیەک دەنگدانی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامنەدراوە و تاقیکردنەوەش نەکراوە”.

جەختی لەوەش کردەوە، ”ئەو ئامێر و پێداویستیانەی تایبەتن بە رۆژی دەنگدان لە کۆگاکاندایە و پارێزراون و بە هیچ شێوەیەک بەکارناهێندرێن”.

پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە گوایە بەشێک لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان پێش کاتی دیاریکراوی خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەنگیان داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: ئەم مانگە مووچە خەرجدەکرێت بەڵام بۆ مانگی داهاتوو ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی پێویستە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هێشتا وادەی خەرجکردنی مووچەی ئەم مانگە دیارینەکراوە و لە مانگی داهاتووەوە ناردنی مووچە…
Total
0
Share