داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی لە رۆژی 5 تاوەکو 11ی تشرینی یەکەمی 2024 زیاتر لە 8 ملیار دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە کە بڕی 8 ملیار و 510 ملیۆن و 869 هەزار و 70 دینار بووە، بەجۆرێك كە 75%ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە، هەروەها 21%ی بەشێوەی چەک و 4%یشی بەشێوەی (مقاصە) بووە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كار بۆ ئەوە دەكەن لە هەمواری یاسای بودجەدا بابەتی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلابكرێتەوە…
Total
0
Share