چەند خاڵێک بۆ باشترکردنی باری دەروونیی رۆژانە

لە رۆژی جیهانیی تەندروستیی دەروونیدا کە ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەمە، چەند رێنماییەک بۆ باشترکردنی باری دەروونیی رۆژانە دەخرێنەڕوو.

تەندروستیی دەروونی وەک هۆکارێکی گرنگ هاوتا لەگەڵ تەندروستی جەستەییدا تەواوکەری یەکترن بۆ دروستکردنی تاکێکی تەندروست، تەنانەت کاریگەری هەیە لەسەر نەخۆشییە جەستەییەکانیش.

دکتۆر مەحمود نەجم، پزیشکی پسپۆڕی دەروونی ئاماژە بە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ دەکات کە پەیوەندییان بە تەندروستیی دەرونییەوە هەیە و دەبێت مرۆڤ جێبەجێیان بکات:

یەکەم: دوورکەوتنەوە لە کەسانی نەرێنی کە دەبنە هۆی گرژی دەروونی بۆ مرۆڤ لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵیان.

دووەم: چالاکییە چێژبەخشەکان پەیوەست بە تەندروستیی دەروونییەوە، وەک چوون بۆ شوێنێک کە کەسەکە پێی خۆشە یاخود هەڵبژاردنی ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە مرۆڤ ئارەزووی دەکات.

سێیەم: چوونە ناو سەوزایی و پارک و نزیک سەرچاوە ئاوییەکان.

چوارەم: رێکخستنەوەی کاتی خەوتن وەک هۆکارێکی کاریگەر هەژماردەکرێت.

ا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: گیان لەدەستدان بەهۆی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆناوە تۆمارنەكراوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان لەڕیزی ئەوانەی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە تۆمارنەكراوە. ڕیاز عەبدولئەمیر حلفی،…
Total
0
Share