بایدن باری لەناکاوی راگەیاند و کاملا هێرس هۆشداری لە زریانێکی مێژوویی دەدات

فلۆریدا ئامادەکاری دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی زریانی میڵتۆن کە چڕتر بووەتەوە و ئاستەکەی گەیشتووەتە ئاستی پێنجەم، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا باری نائاسایی لە ویلایەتەکەدا راگەیاند و بەڵێنی دابینکردنی سووتەمەنی دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ کاملا هێرس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوای لە دانیشتوانی فلۆریدا کرد کە پابەندی رێنماییەکان بن لە پێشبینیکردنی زریانەکەدا، و رایگەیاند کە بابەتەکە مەسەلەی ژیان یان مردنە و ئەم قسەیەش زیادەڕۆیی تێدا نییە.

کاملا هێرس رایگەیاند، ئیدارەی ئەمریکا، بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان کاردەکات بۆ بەکارهێنانی سەرچاوە بەردەستەکان بە شێوەیەکی کاریگەر لە رووبەڕووبوونەوەی زریانەکەدا و تا ئێستا نزیکەی هەزار کارمەندی فریاگوزاری رەوانەی فلۆریدا کراون.

هێرش دەشڵێت، داوا لە دانیشتوانی فلۆریدا دەکەم، بەتایبەتی شاری تامپا، کە زریانەکە بە جددی وەربگرن، چونکە مێژوویی و کوشندە دەبێت، هەر بۆیە ئەگەر داواتان لێکرا چۆڵ بکەن، ئەوە دەست بەجێ ئەو کارە بکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی مەترسی گەیشتنی زریانی میڵتۆن یەک ملیۆن هاوڵاتیی ئەمریکی لە ویلایەتی فلۆریدا ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت.

بابەتی پێشتر

رەفعەت عەبدوڵا: یەكێتی ماڵی هەموو خەڵكە و دەرگای هەمیشە كراوەیە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی مزگەوتی گەورەی سلێمانی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share