فڕۆکەیەک بە هۆکاری گیانلەدەستدانی فڕۆکەوانەکەی نیشتنەوەی ناچاری ئەنجامدا

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی تورکیش ئەیرڵاین، بەشێوەیەکەی ناچاری لە فڕۆکەخانەی نیوۆرک نیشتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی فڕۆکەوانی سەرەکیی گەشتەکە لەماوەی گەشتەکەدا گیانیلەدەستدا.

ئیلچەهین پێهلیڤان، کاپتنی فڕۆکەی ئێرباس 350 ناوی ئەو فڕۆکەوانە بووە کە گیانیلەدەستداوە لە گەشتی ژمارە TK204ی نێوان سیاتڵ و ئیستانبوڵ.

بەگوێرەی قسەی تیمی ناو فڕۆکەکە، فڕۆکەوانەکە لەناکاو بێهۆشبووە و هەڵسەنگدانی پزیشکی سەرەتایی بۆکراوە بەڵام بێ ئەنجام بووە و کاتێک نیشتنەوەی ناچاری ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، بەر لە نیشتنەوە گیانی لەدەستداوە.

گیانلەدەستدانی پێهلیڤان یەکەم حاڵەتی لەو جۆرەی هێڵی ئاسمانی تورکیا بووە، بەڵام لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین حاڵەتی هاوشێوە روویانداوە لە هێڵەکانی دیکەی فڕۆکەوانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share