نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ

وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، چاوەڕوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو لێبڕینانەی لە رابردوودا کرابوون بگەڕێندرێنەوە و لیستی مووچە رابگەیەنین.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە مانگی حەوتەوە بە تەواوی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستبووە و وەزارەتی دارایی عێراق هەستا بە بڕینی مووچەی کۆمەڵێک چین و توێژ و لەو مانگەدا زیادتر لە 600 ملیار دیناری لێبڕیوین.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند هەفتەی رابردوو بەشێک لەو پارە بڕاوە خەرجکراوە و ئێستا بەشێکی ماوەتەوە، کە بەڵێنی خەرجکردنی دراوە.

ئاشکراشیکرد، بڕیاربوو لەم چەند رۆژەدا ئەو لێبڕینانەی لە پێشوودا کرابوون بگەڕێندرێنەوە تا بتوانین ئەو لێبڕینانەی کە هەیە پڕیبکەینەوە و لیستی مووچەی مانگی نۆ رابگەیەنین.

 

بابەتی پێشتر

45 ملیار دینار گەیشتە هەرێم

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: یەکێتی پلانی تۆکمە و دیدگای روونی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژكارێكی سودانی: ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەردەوامدەبێت

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەردەوامدەبێت و حكومەت پابەندە بە جێبەجێكردنی…
Total
0
Share