لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار بۆ مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، کەسێک گیانیلەدستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری کرۆلا تاکسی و کیا لەسەر رێگای کەلار بۆ مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، دوو کەس بەسەختی برینداربوون، کە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بوون، پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان گیانیلەدەستدا .

دەشڵێت، ئەوکەسەی گیانیلەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی1967ەو، دانیشتووی قەزای کەلارە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تاکسییەکەیە.

May be an image of 8 people and car

May be an image of 8 people

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: لە رۆژانی تاقیکردنەوەدا کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکان دابیندەکرێت

وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی تاقیکردنەوەدا کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابیندەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی هەردوو وەزیری…
Total
0
Share