کونسوڵخانەی چین لە هەولێر، ئاماری ژمارەی گەشتیاران و داهاتی گەشتیاریی پەکینی پایتەختی وڵاتەکەی لە پشووی هەفتەی زێڕین بڵاوکردەوە.
کونسوڵخانەی چین لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پشووی هەفتەی زێڕین لە 1 تا 7ی تشرینی یەکەم، پەکین ژمارەی پێوانەیی نوێی بۆ هاتنی گەشتیاران و کۆی داهاتی گەشتیاری تۆمارکرد.
دەشڵێت، داتاکانی نووسینگەی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری شارەوانیی پەکین دەریدەخەن کە لە پشووی رۆژی نیشتمانییدا، پایتەختی چین 21.6ملیۆن سەردانیکەری وەرگرتووە، کە دەکاتە رێژەی 18.35%، هاوکات کۆی داهاتی گەشتیاریی شارەکە 26.9 ملیار یوان (نزیکەی 3.8ملیار دۆلاری ئەمریکی)ی بووە، کە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی 11.67% زیادیکردووە.