واتساپ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن زیاددەکات

واتساپ تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن زیادکرد کە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات رەنگەکانی رووکاری چاتەکە بەپێی خواستی خۆیان بگۆڕن.

لەم نوێکارییەدا بەکارهێنەرانی واتساپ لەسەر ئای ئۆ ئێس بۆ ئایفۆن ئێستا دەتوانن چێژ لە بژاردەی نوێ وەربگرن بۆ گۆڕینی رەنگ و باکگراوندی چاتەکان، بەو پێیەی ئەپلیکەیشنەکە 20 رەنگی نوێی زیادکردووە.

هەرچەندە هیچ وردەکارییەک سەبارەت بەو تایبەتمەندییە لە لۆگی گۆڕانکارییە نوێیەکاندا نەخراوەتەڕوو، کە ژمارەی 24.20.71ی لەسەرە، بەڵام واتساپ دەستیکردووە بە چالاککردنی تایبەتمەندییەکی نوێ کە بەکارهێنەران دەتوانن چاتەکانیان بە رەنگی دڵخوازی خۆیان بگۆڕن.

واتساپ 20 رەنگی نوێ و 22 تەوەرەی بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن زیادکرد کە دەتوانن دەستیان بەم تایبەتمەندییە بگات، دواتر بچنە بەشی چاتەکان، لەوێ دەتوانن بە تەواوی شێوەی بەرنامەکە و چاتەکان بە باکگراوندە نوێیەکان بگۆڕن.

بڕیارە ئەم نوێکارییە وردە وردە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی واتساپ بڵاوبکرێتەوە، و بەکارهێنەرانی ئەندرۆیدیش بتوانن سوودی لێببینن.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: بافڵ جەلال تاڵەبانی ستۆپی بە پارتی كردووە

بابەتی دواتر

لە دهۆك دوو كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share