بە فێڵی گەیاندنی بە خۆشەویستەکەی کەسێک 50 ملیۆن دینار لە کچێک وەردەگرێت

هێزەكانی پۆلیسی هەولێر

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە بە فێڵی گەیاندنی بە خۆشەویستەکەی 50 ملیۆن دیناری لە کچێک وەرگرتبوو.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە هەڵسابوو بە فێڵکردن بەناوی سیحر و جادوو و فاڵگرتنەوە و فێڵکردن لە هاووڵاتیان، کە زیاتر لە 50 ملیۆن دیناری بە شێوەی جیاجیا لە کچێک وەرگرتبوو و دواتریش هەڕەشەی لێکردبوو، بە بیانووی ئەوەی کەوا رێگایەکی راستی پیشاندەدات و دەیگەیەنێت بە خۆشەویستەکەی.

ئاشکراشیکرد، لە رێگای پلانێکی ئەمنییەوە پاش وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە تۆمەتبار لە کاتی وەرگرتنی پارە لە دادخواز دەستگیر کرا و دانی ناوە بە تاوانەکەیدا.

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران: هەر هێرشێک بکرێتە سەرمان بە توندی وەڵام دەدەینەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب کۆتایی دێت و کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share