پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە”.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی وەزارەتی دارایی هەرێمی کردووە بۆ مووچەی مانگی نۆ و بڕی یەک ترلیۆن دینار بۆ مووچەی ئەم مانگەیە.

دەشڵێت، “بەڵام حکومەتی هەرێم ئامادە نییە داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عێراق بکات و هەرجارە و بڕێکی زۆر کەم کە ناکاتە 20%ی کۆی داهاتی نانەوتی دەخاتە سەر حسابی بانکی ناوەندیی عێراق”.

کاروان یاروەیس دەڵێت، حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە و هەرجارە و 50 ملیارێک دەداتە عێراق.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی هەرێم: بە تەواوبونی پرۆژەی هەژماری من فەرمانبەران لە چەندین خزمەتگوزاری سوودمەنددەبن

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە تەواوبوونی پرۆژەی هەژماری من فەرمانبەران لە چەندین خزمەتگوزاریی دارایی و بانکی سودمەنددەبن. وەزارەتی…
Total
0
Share