کەشناسی: سبەینێ ڕێژەی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ لە هەندێک ناوچە ڕێژەی دابارین زیاتردەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەندێک کات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە شێوەی لێزمە دەبارێت، هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ شەممە، نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی بەردەوامدەبێت، بە تایبەت لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات ڕێژەی دابارین زیاتردەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share