ئینێستا وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ رادەگەیەنێت

ئەندرێس ئینێستا-ی ئیسپانی و كاپتنی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ بە رەسمی وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند.

ئینێستا لەڕێی تۆمارێكی ڤیدیۆییوە كە لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاویكردەوە ماڵئاوایی لە یاریكردن كرد، پاش كاروانێكی 22 ساڵە لەنێو یاریگاكاندا.

یاریزانە ئیسپانییەكە كاروانی وەرزشی لەگەڵ تیمی بەرشەلۆنە دەستپێكرد و ساڵی 2002 بۆ تیمی یەكەم سەركەوت، 16 ساڵ بەردەوام بوو.

پاش كۆتایی كاروانەكەشی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی 2018، بە گرێبەستێكی ئازاد خۆی گەیاندە یانەی فیسیل كوبی ژاپۆنی، ئەو كاروانەشی پێنج ساڵی خایاند بەر لەوەی بۆ ماوەی وەرزێك روو لە یانەی ئیمارات بكات.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، ئینێستا سەركردایەتیی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كرد بۆ بردنەوەی جامی جیهانی لە ساڵی 2010دا بە تۆماركردنی گۆڵی بردنەوە لە بەرامبەر هۆڵەندا لە یاریی كۆتاییدا، سەرەڕای بردنەوەی جامی ئەوروپا یورۆ 2008 و 2012.

لەسەر ئاستی تاكەكەسیش ئینێستا خەڵاتی باشترین یاریزانی لە ئەوروپا لە ساڵی 2012دا بەدەستهێناوە، لەگەڵ بەرشەلۆنەش چوار جار جامی خولی یانە پاڵەوانەكانی بەدەستهیناوە، لەگەڵ 9 جامی خولی ئیسپانی، شەش جامی شای ئیسپانیا، حەوت جامی سوپەری ئەوروپی و سێ جامی جیهانیی یانەكان و سوپەری ئەوروپی.

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایش وردەکاریی رووداوی تیرۆرکردنی (نیاز دەرگەڵەیی) بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

مانگی هۆشیاریی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناپۆلی چاوەڕێی کۆنتییە

دی لۆرێنتس بڕیاری کۆتایی لەسەر دەرکردنی ڕۆدی گارسیای ڕاهێنەر داوە پێیوایە تیپەکەى لە ژێر دەستی گارسیا خراپ دەردەکەوێت…
Total
0
Share