لە رووداوێکدا لە قەزای خەبات چوار کەس بوونە قوربانی

لە قەزای خەباتی سەر بەپارێزگای هەولێر تانکەرێکی سووتەمەنی تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکە برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای خەبات لەبەردەم دووکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل کاری لەحیمکردن بۆ بەشی دواوەی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی کراوە و لەو کاتەدا تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئامارەکان دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

بابەتی پێشتر

وەزیری بازرگانیی عێراق: ئاسایشی خۆراک بۆ ماوەی یەک ساڵ پارێزراوە

بابەتی دواتر

چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share