گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و چوار كەسی دیكە برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە نزیك گوندی ساڵەح ئاغا كەسێك گیانیلەدەستدا و چوار كەسی دیكە برینداربوون سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەكران.

لە راگەیەندراوەكەی هاتوچۆی گەرمیاندا هاتووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای گوندی ساڵەح ئاغا بۆ مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ڕۆج و تۆیۆتا كراون كەسێك گیانیلەدەستدا و چواركەسی دیكە برینداربوون.
ئاماژە بۆ بۆ ئەوەش كراوە، ئەو كەسەی گیانیلەدەستداوە لە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كراونەكەدا بووە بە ئاڕاستەی قەزای كەلار هاتوون سێ كەسی دیكە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا برینداربوون.

هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت، “ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ڕۆج بە ئاڕاستەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان رۆیشتووە تەنها شۆفێرەكەی تێدابووە و بریندارە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی بەکارهێنانی غازی LPG بەرگریی شارستانیی گەرمیان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە غازی شلی LPG بەکاردەهێنن ناویان تۆماربکەن. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share