کەشناسیی عێراق: هەفتەی داهاتوو باران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەفتەی داهاتوو لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێم باران دەبارێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت هەفتەی داهاتوو لە هەندێک ناوچەی عێراق باران دەبارێت.

کەشناسیی عێراق دەڵێت، بارانبارینەکە هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت و هەروەها خێرایی با زیاددەکات، هاوکات پلەی گەرمی لە خوار 40 پلەی سیلیزییەوە دەبێت لە هەموو ناوچەکان بەتایبەت باکوور و رۆژئاوا.

باس لەوەش دەکات، لە ناوچەکانی باکوور و رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی عێراق بارانبارینی پچڕ پچڕ دەبێت و پلەی گەمی کەمێک بەرزدەبێتەوە و خێرایی با زیاددەکات.

 

 

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی زیادەڕەویکردن کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

لقی سلێمانیی یەکێتیی فەرمانبەرانی کوردستان پشتگیری بۆ بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share