ئەمشەو زانکۆلاین دادەخرێت

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، لە کاتژمێر 12:00 ی ئەمشەوەوە وێبسایتی زانکۆلاین دادەخرێت و ئەو خوێندکارانەی تا ئەو کاتە فۆڕمەکانیان پڕنەکەنەوە مافی وەرگیرانیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان نامێنێت.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کاتژمێر 12:00 ی ئەمشەوەوە وادەی کارابوونی زانکۆلاین کۆتایی دێت و لەدوای ئەو کاتەوە خوێندکاران مافی پڕکردنەوەی فۆڕمیان نامێنێت.

جەختیشیکردەوە، هەتا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی وادەکەی.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بەکتریایەکەوە لە چین چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆی سەختدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share