سبەینێ سێیەمین کەرنەڤاڵی یەکێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە کۆیە بەڕێوەدەچێت.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی رەسمیی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سێیەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی 2024 لە شاری کۆیە ئەنجامدەدات”.
وتیشی، “لەو کەرنەڤاڵەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە یەکێتییەکان و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات بە ئامادەبوونی کاندیدانی لیستی 129ی یەکێتی لە شاری کۆیە”.
کەرنەڤاڵەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یاریگای کۆیە رۆژی شەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2024، کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.