نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 77 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 77 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوینێ پێنجشەممە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 73 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 73 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share