ئەمڕۆ جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

پاش ئەوە دوێنێ بەهۆی سەختی دۆخی کەشوهەوا نەیانتوانی کۆببنەوە، بڕیارە ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، پاش ئەوەی سەردانەکەی دوێنێی جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسـ.ـەدە)، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە دواخرا، بڕیارە ئەمڕۆ ناوبراو بگاتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرککۆماری سوریا کۆببێتەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی ئاگربەست و وردەکارییەکانی رێککەوتنە 14 خاڵییەکەی نێوانیان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئووف: هەر مامۆستایەکی گرێبەست مانگانە 50 هەزار دینار لە مووچەکەی دەبڕدرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی لێبڕینی مووچەوە هۆشداریی دەدات و دەڵێت، “جێگای قبوڵکردن نییە”. عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی…
Total
0
Share