ئەمڕۆ بانكەكان كراوەن و مووچەی مانگی هەشت دابەشدەكرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ئەو بانكانەی كە مووچە دابەشدەكەن بەڕووی مووچەخۆراندا كراوە دەبن و مووچەی مانگی هەشت دابەشدەكرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بە بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ئەمڕۆ كە هەینییە ئەو بانكانەی مووچە دابەشدەكەن بەڕووی مووچەخۆراندا كراوەدەبن و پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لەبەردەستدایە.

بەپێی ئەو خشتەیەی كە دوێنێ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی شارستانی و خانەنشینانی پێشمەرگە دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی هەڵبژاردن دیاریكراوە، بەڵام گرفتەكانی بەردەمی چارەسەرنەكراون

له‌گه‌ڵ ئەوەی واده‌ی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌ ‏دیاریكراوه‌، به‌ڵام تائێستا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه‌ و كێشه‌كانى كۆمسیۆن…
Total
0
Share