پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە دەكەن و بۆ ماوەیەكی نادیار هیچ شەپۆلێكی دابارین روو لە هەرێمی كوردستان.

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی دەڵێت،”بەهۆی جێگیربوونی سیستمێكی پەستان بەرزی خۆرهەڵاتی ئەوروپا لەسەر ناوچەكانمان بۆ ماوەیەكی نادیار كەشێكی سەقامگیر جێگیردەبێت لەسەر ناوچەكانمان بەهۆی جێگیربوونی ئەو سیستمەوە لە رۆژانی داهاتوودا بەتایبەت لەرۆژی شەممە بەدواوە پلەكانی گەرما 3-5 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكان ساماڵ خۆرەتاوی دەبێت”.

دەشڵێت،”خێرایی با لە رۆژانی داهاتوودا لەسەر خۆ بۆ مام ناوەند دەبێت و بەزۆریش لەسەرخۆ دەبێت بەهۆی جێگیربوونی سیستمی پەستان بەرز”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. له‌نێو سه‌دان گه‌نج 11یان براوه‌ بوون بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانیان

هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد كه‌ له‌لایه‌ن ڤیم فاونده‌یشنه‌وه‌ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی…
Total
0
Share