ئەمڕۆ جارێکی دیکە بۆریی ئاوی ئیفرازی سێ لە شاری هەولێر شکا و ئەگەر لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا چاکنەکرێتەوە کێشەی کەمئاوی بۆ هاوڵاتییان دروستدەبێت.
رابەر حسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە تۆڕی میدیای ئێستای راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بۆرىی ئاوى ئیفرازى سێ لە نزیک عەنکاوە لەهەمان ئەو شوێنەى ماوەیەک لەمەوبەر شکابوو شکایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بۆرییە 40% ى ئاوى گەڕەکەکانى هەولێر دابیندەکات، هەوڵدەدەین لە ماوەی 12 کاتژمێردا چاکیبکەینەوە.
ئاشکراشیکرد، خەزانەکانی ئاو پڕن، لەبەرئەوە تا 6 کاتژمێر و زیاتریش دەتوانن ئاو بۆ هاوڵاتییان بەربدەنەوە و کێشە دروستنەبێت.