لەماوەی هەفتەیەکدا بەهای 100 دۆلار زیاتر لە سێ هەزار دینار بەرزبووەوە

لە کۆتا مامەڵەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوودا، کاتێک بازاڕەکانی دۆلار لە شارەکانی هەرێمی کوردستان داخران، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 151 هەزار و 150 دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بەهاکەی گەیشتە 154 هەزار و 200 دینار.

ئەمەش مانای وایە لە ماوەی هەفتەیەدا بەهای دراوە ئەمریکییەکە بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر لە 3000 دینار بەرزبووەتەوە.

خستنەڕووی دۆلاری بانکی ناوەندی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا نەهاتووە، تا رادەیەک زۆرینەی رۆژەکان نزیکبوون لە یەکترەوە.

بە قسەی چاودێرانی ئابووری و شارەزایانی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوەیە.

بابەتی پێشتر

زانیاری نوێ لەبارەی بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگاکان بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

چی لەبارەی بنکەی سەربازیی گوام دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 25ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share