ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی دەدات

سەرەڕای رێگریی زۆری شەقامی عێراق و هەرێمی کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بدات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە کاتژمێر 01:00 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق دەدرێت.

بەپێی یاسای باری کەسێتیی عێراق ژمارە 188ی ساڵی 1959، مارەکردنی کچ لە دادگا دەبێت، بەڵام بەپێی هەمواری یاساکە دایکان و باوکان بڕیاردەری چارەنووسی کچی تەمەن سەرو 9 ساڵ دەبن و رێگا دەدرێت لە دەرەوەی دادگاکان و بەبێ ئامادەبوونی دادوەر مارەبکرێت.

هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق، جێگای مشتومڕی شەقامی عێراق و هەرێمی کوردستانە، چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان پێیانوایە یاساکە ژن دەکاتە قوربانی بڕیارە حزبی، سیاسی، تایفی و مەزهەبییەکانی عێراق.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. له‌نێو سه‌دان گه‌نج 11یان براوه‌ بوون بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانیان

هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد كه‌ له‌لایه‌ن ڤیم فاونده‌یشنه‌وه‌ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی…
Total
0
Share