دەگمەن و بێ پێشینە.. ژنێكی خاوەن دوو منداڵدان دووانەیەكی بوو

ژنێك كە دۆخێكی دەگمەنی هەیە لەڕووی بوونی دوو “منداڵدان- رەحم”ەوە، دووانەیەكی لەهەر منداڵدانێكدا بوو، لە نەخۆشخانەیەكی باكووری رۆژئاوای چین، بەپێی وتەی بەرپرسان و میدیا حكومییەكان.

لەبارەی دۆخە دەگمەنەكەوە كە بە “یەكێك لە ملیۆن” ناودەبرێت، نەخۆشخانەی شیانی میللی لە كەرتی شنشی بڵاویكردەوە، دایكەكە، كە تەنها بەناوی خێزانەكەیەوە (لی) ناسێندراوە، دووانەیەكی (نێر و مێ)ی لەڕێی نەشتەرگەرییەوە بووە، وەك ئەوەی تۆڕی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە.

سەرەڕای ئەوەی لەدایكبوونەكە لە مانگی رابردوودا بووە و، چیرۆكەكەی بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی چیندا بڵاوبووەوە و نزیكەی 50 ملیۆن جار بینراوە، بەڵام بەمدواییە گەیشتووەتە میدیا جیهانییەكان.

نەخۆشخانەكە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی “ویبۆ”ی كۆمەڵایەتیی چینی بڵاویكردەوە، دووگیانبوون بە دووانەیەك لە دوو منداڵدانی جیا زۆر دەگمەنە، دەگمەنیشە دووگیانبوونەكە تا كۆتاییەكەی درێژە بكێشێت.

ژنەكە بە دوو ملی منداڵدان و دوو منداڵدانەوە لەدایكبوو، كە بە منداڵدانی دووانە ناودەبرێت، ئەو حاڵەتەی لە یەكێك لە كۆی دوو هەزار ژندا روودەدات.

ژنەكە رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەوە تا هاتنەدی خەونی دایكایەتی، نەخۆشخانەكە بڵاویكردەوە پێشتر منداڵی دیكەی لەبارچووە، بەڵام لە كانونی دووەمدا جارێكی دیكە دووگیان بووەتەوە و لەڕێی پشكنینی سۆنەرەوە ئاشكرابووە كە دووانەیەكی دەبێت “هەر منداڵێك لە منداڵدانێكدا”.

نەخۆشخانەكە دەڵێت، پاش چاودێرییەكی پزیشكیی ورد و چڕ بە سەركەوتوویی دووانەكەی بووە.

بابەتی پێشتر

کەرنەڤاڵی یەکێتی لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

بۆ گەرەنتیکردنی مووچەی فەرمانبەران ئەنجومەنی نوێنەران هەنگاوێک دەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share