ژیار جەلال: ژمارەیەکی کەمی بەساڵاچووان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانیدان

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ژمارەیەکی کەمی بەساڵاچووان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانیدان”.

ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ژمارەی بەساڵاچووان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانی هیچ کاتێک لە60  بۆ 70 بەساڵاچوو زیاتر نییە لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆری بەساڵاچوو هەن، ئەوەش دڵخۆشکەرە، چونکە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانی بە تەنها ناو شارەکە ناگرێتەوە، بەڵکو لەدەرەوەی شاریشەوە بەساڵاچووی بۆدێت”.

وتیشی، “خانەوادەکانی سنووری سلێمانی زیاتر لە هەوڵی ئەوەدان خۆیان خزمەتی بەساڵاچووەکانیان بکەن و کەمتر بیر لەوە دەکەنەوە کە بیانبەن بۆ خانەکانی بەساڵاچووان”.

باسی لەوەشکرد، “ئەو بەساڵاچووانەی دەهێندرێنە نێو خانەکان زیاتر ئەوانەن کە هاوسەرگیرییان نەکردووە و خوشک و برا و کەسوکاریان لە ژیاندا نەماون، یان ئەوانەن کە منداڵیان نەبووە هەتاکو بەخێویان بکەن لەبەر ئەوە دەهێندرێن بۆ ماڵی بەساڵاچووان”.

لەبارەی دۆخی تەندروستیی بەساڵاچووەکانەوە ژیار جەلال وتی، “ئێستا نزیکەی 65 بەساڵاچوومان هەیە کە لەو ژمارەیە 32یان پەککەوتەن لە ژن و پیاو، لە بەشێکی تایبەتی ماڵی بەساڵاچوواندا خزمەتدەکرێن”.

ژیار جەلال، وتیشی، ماڵی بەساڵاچووان تەنها بەساڵاچووی تێدا نییە بەڵکو کەسانێکیشی تێدایە کە تەمەنێکی کەمتریان هەیە، بەڵام هەر وەریان دەگرین، چونکە بێلانەن بەتایبەت ئەو کەسانەی کە دۆخی دەرونییان تێکچووە و لەسەر شەقامەکانن.

 

بابەتی پێشتر

چیرۆکی ئەو کوردانەی لەدوای 31ی ئابەوە ناچاربوون هەولێر بەجێبهێڵن

بابەتی دواتر

کاملا هێرس و دۆناڵد تڕەمپ لەبەردەم دەرگای سەرۆکایەتیی ئەمریکادا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share