سوودە ناوازەكانی خواردنی سەروپێ

سەروپێ، خۆراكێكی كوردەوارییانەی بەسوود و بەچێژ، بە تایبەت لەم كاتانەی وەرزی زستاندا كە بەفر و باران و سەرما وادەكەن هێندەی تر تام و بۆنی خۆشبێت لای ئەوانەی ئارەزووی خواردنی دەكەن.

توێژینەوەكانی بواری خۆراكناسی و تەندروستیی مرۆڤ ئاشكرایانكردووە، خواردنی سەروپێ چەندین سوودی بۆ تەندروستیی لەشی مرۆڤ هەیە، لەوانە زیادكردنی كانزای ئاسن لە لەشدا، كە زۆر بەسوودە بۆ ئەوانەی گرفتی كەمخوێنی و كەمیی ئاسن و هیمۆگلۆبینی خوێنیان هەیە.

خواردنی سەروپێ، مرۆڤ لە توشبوون بە شێرپەنجە تاڕادەیەكی باش دەپارێزێت، چونكە دژەشێرپەنجەیە و بڕێكی باش لە ژدەئۆكسان لەخۆدەگرێت، هەروەها پێكهاتەكەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین كە بەسوودە بۆ گەشەكردنی خانەكانی لەش، بۆیە پسپۆڕان بە پێویستی دەزانن ئەو خۆراكە بدرێت بە منداڵ بۆ بەھێزکردنی ئێسكەكانی و جەستەی بە گشتی.

یەكێكی تر لە سوودەكانی خواردنی سەروپێ، بەھێزکردنی گەدەی مرۆڤە. بوونی ڕێژەیەكی زۆری كالیسیۆم لە پێكهاتەكەیدا، وادەكات خواردنی سەروپێ ئێسكەكان بەهێزبكات و هۆكارێك بێت بۆ زوو گیرسانەوەی شكاویی ئێسك و خێرا سارێژبوونی برینەكانی پێست.

بەمدواییانەش لەگەڵ زیاتر پەیڕەوكردنی پارێزی “كیتۆ” لەلایەن مرۆڤەكان و بە تایبەت هاوڵاتییانی كوردستان-ەوە، پسپۆڕانی تەندروستی لە كوردستان و وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا باس لەوە دەكەن كە بوونی ڕێژەیەكی بەرزی چەوری لە سەروپێدا، دەیكات بە خۆراكێكی زۆر گونجاو بۆ ئەوانەی ئەو جۆرە ڕژێمە خۆراكییە پەیڕەودەكەن و خواردنی دەبێتەهۆی سووتاندنی بڕێكی زۆری چەوری و دابەزاندنی كێشی لەش.

بابەتی پێشتر

گەشتی هاوڵاتییانی هەرێم لە دەروازەكانەوە بۆ توركیا و ئێران ئاساییكرایەوە

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی دیكەی ئەمریكا دەستی لەكاركێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share