لەبارەی گۆڕانكاری لە مووچەی پێشمەرگە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، پێویستە مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە كە بەشێكە لە سیستمی بەرگریی عێراق، هاوتای هێزەكانی عێراق بكرێت.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، پێویستە مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە كە بەشێكە لە سیستمی بەرگریی عێراق هاوتای هێزەكانی عێراق بكرێت و لە هەمانكاتدا وەزارەتی بەرگریی عێراق هاوشێوەی هێزە ئەمنییەكانی دیكە، هاوكاریی دارایی و سەربازیی پێشمەرگە بكات و مەشق و راهێنانی زیاتریان پێبكرێت.

وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند، هێزی پێشمەرگە نە لە رابردوو، نە لە ئێستا و نە لە داهاتووش نابێتە مەترسی بۆ سەر عێراق، بەڵكو دەبێتە پشتیوانیی سوپای عێراق”.

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: وای دەڕوخێنین نەبێتەوە و نەناسرێتەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share