لێخۆشبوونی 20%ی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ درێژکرایەوە

لێخۆشبوونی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ درێژکرایەوە.

بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان / بەرێوەبەرایەتی کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان ، بڕیاردرا بە بەردەوامبوونی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتوچۆ بەڕێژەی 20%.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، ئێستا کار بە بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی لێخۆشبوونی سزاکان دەکرێت تاوەکو بە نووسراوێکی رەسمیی دیکە لە کۆتاییهاتنی وادەکە شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق دەیەوێت رێژەی بەرهەمی گەنمی زستانە زیادبکات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێک هۆکاری دواکەوتنی دەنگدان بە هەموواری یاسای باری کەسی ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share