لە مزگەوتێکی هەولێر شەڕ روویدا و بریندار هەیە

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی هەولێر، شەڕەتەقە لەنێوان دوو کەسدا روویدا و بریندار هەیە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی ئەو شارە ئێوارە خوانێک بۆ سێ هەزار کەس رێکخرابوو؛ دوو لەو کەسانەی دەچنە ئەو شوێنە، کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییان لەنێواندا هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ئەوەی یەکتریان بینیوە، راستەوخۆ تەقەیان لەیەکتر کردووە، لە ئەنجامدا مـ.ـنداڵێک برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی تۆمەتبارێكی سپایکەر دەستگیردەکەن

هێزەكانی دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق تۆمەتبارێكی تاوانی سپایکەر دەستگیردەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، پاڵپشت بە زانیاریی…
Total
0
Share