گلۆتین یەکێکە لەو پرۆتینانەی کە لەناو دانەوێڵەکاندا هەیە و بەهۆی هەستیارییان بەم جۆرە پرۆتینە بۆ هەندێک کەس قورسە گەدەیان هەرسی بکات.
ئەو کەسانەی ئەم جۆرە حاڵەتەیان هەیە چەند نیشانەیەکیان تێدادەردەکەوێت لەوانە:
-سەرئێشە
– کێشەی پێست و دروستبوونی پەڵە یاخود زیپکە
-گۆڕانی مەزاج
-تێکچوونی سیستمی هەرس
دەستنیشانکردنی ئەم حاڵەتە لە رێگای پشکنینی تایبەتەوە دەبێت و چارەسەریش پەیڕەوکردنی سیستمێکی خواردنە کە دانەوێڵە یان گلۆتینی تێدانەبێت.