شێرزاد شێخانی: ئاخر لەبەر ئەوەیە دەمانەوێت بیانڕووخێنین و كۆتاییان پێبهێنین

شێرزاد شێخانی، كاندیدی ژمارە 13 لە لیستی ژمارە 129ی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند،”رۆژی یەكشەممە، لە سلێمانی بەشداریی كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانم كرد و لەچوون و هاتنم لەو هەموو بازگەكانی عێراق و یەكێتی بۆ یەك چركە رایان نەگرتین.

دەشڵێت، “لە كاتی گەڕانەوەم لە بازگەی شێراوە سەیارەكەمیان راگرت و داوای ناسنامەی خۆم و كوڕەكەمیان كرد و دواتر سندووقی سەیارەكەیان كردووە و كارتۆنێك كارتی ریكلامی بانگەشەی منیان بینی كە لەسەری نووسراوە 129ی یەكێتی كە یەكسەر بە كوڕەكەمیان وت، سەیارەكەت لادە و بڕۆ ئیدارەی بازگەكە و دوای چاوەڕوانییەكی زۆر چوومە ئیدارە دەبینم هەردوو ناسنامەی خۆم و كوڕەكەمیان و ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەیان كۆپی كرد و خستیانە ناو كۆمپیوتەرەكەیانەوە.

راشیگەیاندووە، لە ئاساییشەكەم پرسی كێشەكە چییە؟. هەر جوابیشمی نەدایەوە و دواتر ئیزنیان داین ئێستاش نەمزانی بۆچی ناسنامەی خۆم و كوڕكەم و ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەیان خستە ناو داتاكانی ئاساییشەوە و ئاخر لەبەر ئەو ئیرهابەی پارتییە لە حوكمی هەولێر دەمانەوێت بیانڕووخێنین و كۆتاییان پێ بێنین.

بابەتی پێشتر

شوێنگرەوەی حەسەن نەسروڵا دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share