بۆ قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژی هەڵبژاردن بڕیار درا

لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و یڕیاردرا لە ڕۆژی دەنگداندا هاتوچۆی نێوان شارەكان ئاسایی دەبێت و قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەنرێت.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند لە رۆژی دەنگداندا هاتوچۆی نێوان شارەكان ئاسایی دەبێت و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەنرێت.

ڕاشیگەیاند، نابێت بەهیچ شێوەیەك دەنگدەر مۆبایلی زیرەكی پێبێت و دەنگدەر بە تەواوەتی ئازادە لەوەی دەنگ بە چ لایەنێك و كاندیدێك دەدات و وتیشی، “هاونیشتمانی ئازادە دەنگ بەكێ دەدات و كەس بۆی نییە ناچاری بكات”.

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، “گواستنەوەی میمۆرییەكان تەنها لە رێگای ئاسمانییەوە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: چوار مووشەك ئاراستەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە و سەربازگەی زێلكان كراون

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌ باره‌ی هێرشەكەی سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سه‌ربازگه‌ی زێلكانی توركیا بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت، چوار مووشەك…
Total
0
Share