لەبارەی بەبانكیكردنی مووچەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بەبانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە و دەشڵێت، “عێراق ئامادەنییە كار بە هیچ پڕۆژەیەكی دیكە لە دەرەوەی بانكە فیدراڵییەكان بكات”.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی مووچەی مووچەخۆران دەبێت لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقیش هەیە كە دەڵێت، “دەبێت مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت”.

راشیگەیاند، حكومەتی عێراق ئامادە نییە كار بە هیچ پڕۆژەیەكی دیكە بكات بۆ بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەیەوێت مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت و بەرپرسانی حكومەتی عێراق چەند جارێك جەختیان لەسەر ئەو بابەتە كردووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران: دەیان پرۆژەیاسای تەواونەکراو دوادەخرێن بۆ خولی داهاتوو

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 100 پرۆژەیاسای تەواونەکراو هەن، کە کارکردن لەسەر بەشێکی زۆریان، دوادەخرێن…
Total
0
Share