پزیشکیان لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵا هاتەدەنگ

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی حە*ماس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاڵای بەرەنگاربوونەوەی ستەمکار نانەوێت.

پزیشکیان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، واشنتن ناتوانێت دەستبەردایی هاوپەیمانیی لەگەڵ ئیسرائیل بێت، جیهان لەبیریناچێت کە بڕیاردانی ئەنجامدانی ئەم هێرشانە لە ئەوانەوە دەرچووە.

باسیلەوەشکرد، کوژرانی نە*سرو*ڵا بەرەی بەرگریی بەهێزتردەکات و ئاڵای بەرەنگاربوونەوەی ستەم هەرگیز نانەوێت.

شەوی رابردوو راستەوخۆ دوای ئەنجامدانی بۆردومانێكی ئاسمانیی چڕ بۆسەر بارەگای سەرەكیی حزبوڵا لە بەیروت، هەواڵی جیاجیا دەربارەی چارەنووسی ئەمینداری گشتیی حزبەکە بڵاوکرایەوە، دواتر هەواڵەکە بە شێوەی رەسمی راگەیەندرا.

بابەتی پێشتر

لە ناحیەی بەستۆرە گەنجێک کوژرا

بابەتی دواتر

عێراق دەرگای بەڕووی ئاوارەکانی لوبنان کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share